مانەوەی کارڤاخاڵ لە ریاڵ مەدرید مسۆگەر نییە

AM:11:46:21/03/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانەوەی کارڤاخاڵ لە ریاڵ مەدرید مسۆگەر نییە و چەند ئۆفەرێکی لە دەرەوەی ئیسپانیا پێشکەشکراوە.

دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری ئیسپانی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش لەلایەن یانەکەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی.

ئەو یاریزانە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا کەمترین جار بەشداری یارییەکانی یانەکەی کردووە بەهۆی ئەو پێکانە قورسەی کە تووشی بوو لە ئەژنۆیدا و ماوەیەکی زۆر دووریخستەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، مانەوەی بەرگریکارە ئیسپانیەکە لە یانەی ریاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوودا مسۆگەر نییە بەهۆی دابەزینی توانا جەستەییەکەیەوە.

موندۆ دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی ریاڵ مەدرید بەنیاز نین ئۆفەر پێشکەشی کارڤاخاڵ بکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و پلانی ئەوەیان داناوە دەستبەرداری ببن.

ئەو رۆژنامەیە رایگەیاندووە، لە ئێستادا لەلایەن یانەکانی دەرەوەی ئیسپانیا بەتایبەت سعودیەکان و ئەمریکیەکان چەند ئۆفەرێک پێشکەشی کارڤاخاڵ کراوە و ئەو یاریزانەش خوێندنەوەیان بۆ دەکات و لە کۆتایی وەرزدا بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دەدات.

خ . ک