ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بڕیاری مانەوەی داوە

PM:09:28:21/03/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا بڕیاریداوە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و سەرجەم ئەو ئۆفەرانەی بۆ کڕینی پێشکەشی دەکرێن رەتی بکاتەوە.

ئاستە بەرزەکەی رافینیا لەگەڵ بەرشەلۆنە پیشکەشی دەکات وای کردووە لە یانە گەورەکانی جیهان هەوڵی کڕینی بدەن.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە یاریزانەکە بڕیاریداوە لە بلەوگەرانا بمێنیتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یاریزانەکە ئۆفەری خەیاڵی لەلایەن یانەکانی سعودییەوە پێشکەش کراوە بەڵام بەهۆی دڵخۆشی لە بارسا سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە.

لەلایەکیترەوە مانەوەی یاریزانەکە تائەو کاتە دەبێت کە هانسی فلێک لە بارسا بێت چونکە هۆکاری دڵخۆشی رافینیا لە بەرشەلۆنە ئەو راهێنەرەیە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 30 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.