خولی ئەڵمانیا.. بایرن بردنەوەی بەدەست هێنا

PM:08:12:21/03/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یونیەن بەرلینی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 27ی خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە یاریگای پاتریک ئیتریخ بووە میوانی یونیەن بەرلین.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 43 ئۆلیسی توانی گۆڵی یەکەم بۆ بایرن تۆماربکات و پاشان لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو گنابری توانی دووەم گۆڵیشی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد، سەرئەنجام ئەم تایمەش لە بەرژەوەندی کورانی کۆمپانی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 47 هاری کەین توانی گۆڵی سێیەم بۆ بایرن میونشن تۆماربکات و پاشان گنابری لە خولەکی 67 توانی دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمی تیپەکەی تۆماربکات.

سەرئەنجام یارییەکەش بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بایرن میونشن کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم بردنەوە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 70 خاڵ و لە پلەی یەکەمدان و یونیەن بەرلینیش بە 31 خاڵ پلەی 10 یەمی گرتووە.