هۆنێس: ریاڵ مەدرید تۆپی پێیەکی جوان ناکات

PM:02:29:20/03/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هۆنێس دوپاتیکردەوە ریاڵ مەدرید تۆپی پێیەکی جوان ناکات بەڵام دەزانێت چۆن ئەزمونە ناوازەکەی بەکاربهێنێت.

بڕیارە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە دوو یاریی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ببێتەوە.

ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای سپۆرت هۆشداریەکی توندی بە یاریزانانی یانەکەیدا لە رووبەڕووبونەوەی یانەی شاهانە.

هۆنێس دوپاتیکردوە کە یانەی ریاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک تۆپی پێیەکی جوان پێشکەش ناکات و ئەنجامی نادات بەڵام ئەزمونە ناوازەکەی دەتوانێت رزگاری بکات لە هەموو بارودۆخێکدا.

هۆنێس دەڵێت، ریاڵ مەدرید لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بارودۆخی زۆر باش نییە بەڵام ئەزمونیان لەگەڵ ئەم جۆرە بارودۆخانەدا هەیە و دەتوانن لە هەر کاتێکدا بێت و لە هەر پاڵەوانێتییەکدا بێت بگەڕێنەوە.

دەشڵێت، نابێت وا بیر بکەینەوە کە بە ئاسانی سەردەکەوین بەڵام بە دڵنیاییەوە ماوەی ساڵانێکی زۆرە دەرفەتی لەم شێوە باشترمان لەبەردەستدا نەبووە تا بتوانین لەو یانەیە ببەینەوە.

خ . ک