PM:06:48:21/03/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میلان دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا لونین لە
ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان ئامانجیانە لە هاوینی
داهاتوودا گۆرانکاری بەرچاو لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە
ئینتەر بۆ بەهێزکردنی پێگەی گۆڵپارێزیان دەیانەوێت ئاندرێ لونین لە ریاڵ مەدرید
بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە نێرات زۆری ئامادەن لە
بەرامبەر کڕینی لونین 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی تیبۆ کۆرتوا لەگەڵ ریاڵ
مەدرید ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات هەربۆیە ئەندرێ لونین وەک گۆڵپارێزی دووەم
مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت ئەمەش وای کردووە لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەری باش بیر لەوە
بکاتەوە یانەی شاهانە بەجێبهێڵێت.
ئەستێرە ئۆکرانییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 66
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 23 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.