لیڤەرپوڵ چوار ئەستێرەی دەفرۆشێت

PM:02:09:20/03/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ بیری لە فرۆشتنی چوار یاریزان کردووەتەوە کە محەمەد سەڵاح لە لیستەکەدایە.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ماوەی چەند هەفتەیەکە پلانەکانی دەستپێکردووە لەپێناو گۆڕانکاری کردن لە پێکهاتەکەیدا بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵە جیاوازەکانی.

لویس ستیلی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەداوە کە کارگێڕی یانەی ئینگلیزیەکە بیریان لە فرۆشتنی چوار یاریزانیان کردووەتەوە دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە، محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری لە ناوی لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە یانە ئینگلیزیەکە بەنیازە بیفرۆشێت بەهۆی ئەوەی مووچەی زۆرە و ئاستی دابەزیوە.

ئەمە لە کاتێکدا کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە ئامادەی خۆی دەربڕیوە مووچەیەکی خەیاڵی پێشکەشی ئەو یاریزانە بکات بەرامبەر ئەوەی وەرزی داهاتوو درێسی یانەی هیلال یان ئیتیحاد بپۆشێت.

ئەو رۆژنامەنووسە نوسیویەتی، فریدریکۆ کێزای ئیتاڵی یەکێکیترە لەو یاریزانانەی کە یانە ئینگلیزیەکە بە نیازە دەستبەرداری بێت بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە پێگەی خۆی لەناو پێکهاتەی یانەکەدا بدۆزێتەوە.

لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، کۆرتیس جۆنێز و جۆو گۆمێز بە ئەگەری زۆرەوە یانە ئینگلیزیەکە جێدەهێڵێن بە شێوەیەک کە جۆنێس لەلایەن یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیەوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت.

خ . ک