خولی ئیتاڵیا.. میلان بردنەوەی بەدەست هێنا

PM:10:00:21/03/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەیسی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تۆرینیۆی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خوڵی ئیتاڵیا ئەیسی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری لە تۆرینۆ کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لەخولەکی 36 پاڤلۆڤیج توانی گۆڵی یەکەم بۆ خاوەن ماڵ تۆماربکات.

پاشان تۆرینۆ لە خولەکی 44 لەرێگەی جیۆڤانی سیمیۆنی گۆڵی یەکسانبوونەوەیان تۆمارکردوو و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 54 ئادریان رابیۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ میلان تۆماربکات و پاش یەک خولەکی تریش فۆفۆنا سێیەم گۆڵی ئەیسی میلانی تۆمارکرد.

پاشان لە خولەکی 83 ڤلاسیج توانی دووەم گۆڵی تۆرینۆ تۆماربکات و جیاوازییەکە کەم بکاتەوە.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی میلان کۆتایی هات و بەم بردنەوەی ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 63 خاڵ و لە پلەی دووەمدا دێن و تۆرینۆش بە 33 خاڵ پلەی 14ی گرتووە.