PM:05:54:21/03/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا برایتۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
لە لیڤەرپوڵی بردەوە و برینەکانی ریدزی قوڵتر کردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی31ی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە
یاریگای دارین ئینگلاند بووە میوانی برایتۆن.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ توانیان لە خولەکی 14 لەرێگەی
وێڵباک گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
پاشان لە خولەکلی 30 کێرکز توانی ئەنجامەکە بۆ لیڤەرپوڵ
یەکسان بکاتەوە و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 56 وێڵباک توانی دووەم گۆڵی
برایتۆن تۆماربکات و دووبارە یانەکەی پیشبخات.
هەرچەندە لیڤەرپوڵ هەوڵێکی زۆرییاندا بۆیەکسان کردنەوەی
ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک لە بەرژەوەندی برایتۆن کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە لیڤەرپوڵ خاڵەکانی وەک خۆی مایەوە و لە پلەی
پێنجەمدایە و برایتۆنیش بە 43 خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە.