PM:05:00:21/03/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس گواستنەوەی رۆدیگێری کردووەتە ئامانج بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیهێڵێتەوە.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس بە وردی چاودێری بارودۆخی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریکاری ریاڵ مەدرید دەکەن.
ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، کارگێڕی خانمە پیرەکە لەسەر داوای لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەکەیان پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە هاوینی ئەمساڵدا بەرگریکارە ئەڵمانیەکە بگوازنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سپالێتی دڵنیایە لەوەی کە لە ئەگەری ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ رۆدیگێر ئەوا سوودێکی زۆر لە تواناکانی ئەو یاریزانە دەبینن تا ببێتە سەرکردەی هێڵی بەرگری یانەکەیان تا چەند ساڵێکیتر.
راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ئاستی رۆدیگێر زۆر بەرزبووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدیش دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە و بەنیازنین دەستبەرداری ببن.
لە ئێستاشدا داهاتووی ئەو یاریزانە بە نادیاری ماوەتەوە لە نێوان مانەوە لە یانەی شاهانە لە کاتێکدا جگە لە یۆڤانتۆس هەریەکە لە یانەکانی سعودیە و پاریس سان جێرمان و چێڵسیش دەیانەوێت بیگوازنەوە.
خ . ک