PM:03:45:21/03/2026
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رافینیا رەتیکردووەتەوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و دەیەوێت چەند ساڵێکیتر لەو یانەیە بمێنێتەوە.
لویس میگێل سانچێز رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات لە یانەی بەرشەلۆنە .
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە، ئەستێرە بەرازیلیەکە ئامانجی ئەوەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر لە ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەک بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.
دەشڵێت، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا یانە سعودییەکان ئۆفەری گەورەیان پێشکەشی رافینیا کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی بەڵام ئەو یاریزانە لەپێناو مانەوە لە بەرشەلۆنە سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە.
دوپاتیکردووەتەوە کە بڕیاری مانەوەی رافینیا سودێکی زۆری بە بەرشەلۆنە گەیاندووە چونکە ئەگەر بڕۆیشتایە دەبوو یانە کەتەلۆنیەکە بیریان لە جێگرەوەی بکردایەتەوە بەڵام ئێستا تەنها بیر لە گواستنەوەی یاریزانێک بۆ هێرشبەری سەرەڕم دەکەنەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، گرێبەستی رافینیا لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت و بە دڵنیاییەوە ئەگەر لەسەر ئاستەبەرزەکەی بەردەوام بێت ئەوا هەوڵی نوێکردنەوەی دەدرێت.
خ . ک