PM:02:32:21/03/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس دی خیای
وەک بژاردەی یەکەم دیاریکردووە تا بیگوازێتەوە و چەند گۆڵپارێزێکی تریش لە
لیستەکەدان.
رۆژنامەی توتۆ
سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلانی ئەوەیان داڕشتووە بۆ
وەرزی داهاتوو گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازنەوە بەهۆی دابەزینی ئاستی دی گریگۆر.
رۆژنامە ئیتاڵیەکە
دوپاتیکردووەتەوە، لە ئێستادا داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی ئێستای یانەی
فیۆرینتینا بژاردەی یەکەمی بەردەم خانمە پیرەکەیە تا بیگوازێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
ئەو گۆڵپارێزە تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە و چاوەڕێی کۆتایی ئەم
وەرزە دەکات، ئەگەر ئەنجامەکانی یانەکەی باش نەبوون ئەوا بڕیاری رۆیشتن دەدات و
لەو کاتەشدا یۆڤانتۆس دەستبەجێ دەیگوازێتەوە.
رۆژنامەکە
ئاشكرایکردووە، چەند گۆڵپارێزێکی تریش لە لیستی یۆڤانتۆسدان ئەگەر سەرکەوتوو
نەبوون لە گواستنەوەی دی خیا کە ئەوانیش ئەلیسۆن بیکەر و ئیمیلیانۆ مارتینێز و
ڤیکاریۆ و کارنێسکین.
خ . ک