PM:02:58:21/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی
ئیسپانیا دێربی مەدرید بەڕێوەدەچێت و بەرشەلۆنەش یاریی هەیە، لە جامی کاراباویش
ئارسناڵ و چێڵسی یاریی کۆتایی دەکەن.
بڕیارە سبەینێ لە
هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، لە یاریی دێربیدا یانەی ریاڵ مەدرید لە کاتژمێر 11دا و
لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات.
ریاڵ مەدرید کە 66
خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، ئامانجی بردنەوەی ئەو یارییەیە تا
بتوانێت لەسەر کیبڕکێ کردنی نازناوی ئەم وەرزە بەردەوام بێت.
لە بەرامبەردا، ئەتلەتیکۆ
مەدریدیش دەیەوێت لەو یارییەدا ئەنجامێکی نایاب بەدەستبهێنێت و بگەڕێتەوە پلەی
سێیەم و زیاتر نزیکبێتەوە لە ریاڵ مەدریدی پلەی دووەم.
لە یارییەکی تریشدا،
یانەی بەرشەلۆنە لەپێناو بەهێزتر کردنی پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی دەیەوێت لە
یاریگای خۆیدا بردنەوە بەسەر رایۆ ڤاییکانۆ بەدەستبهێنێت.
هەر سبەینێ بەڵام
لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو، هەردوو یانەی ئارسناڵ و مانچستەر سیتی لە یاریگای
ویمبڵی لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یانەی ئارسناڵ لە
قۆناغی پێش کۆتاییدا بردنەوەی بەسەر چێڵسی بەدەستهێنا و مانچستەر سیتیش توانی
نیوکاسڵ یونایتد تێبپەڕێنێت، لە رابردوشدا ئارسناڵ دوو نازناوی ئەم جامەی بەدەستهێناوە
و مان سیتیش خاوەنی هەشت نازناوە.
خ . ک