PM:01:26:21/03/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەرجەنتین یاریی
دۆستانە بەرامبەر مۆریتانیا دەکات دوای هەڵوەشاندنەوەی فاینالیزما.
لە چەند رۆژی
رابردوودا، یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایگەیاند یاریی فاینالیزمای نێوان هەردوو
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا هەڵوەشاوەتەوە بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر ئەنجامدانی
شوێنی یارییەکە.
دواتر هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین بە دوای هەڵبژاردەیەکدا دەگەڕا تا یارییەکی دۆستانەی لەگەڵدا ئەنجامبدات
لەم مانگی سێیەدا تا بەشێکی زۆر لە یاریزانان تاقیبکاتەوە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاشکرایکرد کە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی
مۆریتانیا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لە نێوانیاندا.
ئاماژەیان
بەوەشداوە، بڕیارە یارییەکە لە 27ی ئەم مانگەدا لە یاریگای لابۆمبۆنێرا لە بۆینس
ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین بەڕێوەبچێت وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی 2026 .
خ . ک