نوێنەرانی چێڵسی و ئارسناڵ گفتوگۆیان لەگەڵ ئەلڤارێز کردووە

PM:02:03:21/03/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوێنەرانی چێڵسی و ئارسناڵ گفتوگۆیان لەگەڵ ئەلڤارێز کردووە و دەیانەوێت بیگوازنەوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام بە چەند شێوازێکی جیاواز باسیان لە داهاتووی جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە.

پێگەی تیم تۆڵک لە نوێترین پێشهاتدا بڵاویکردووەتەوە، نوێنەرانی هەردوو یانەی ئارسناڵ و چێڵسی لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کردووە.

ئەو پێگەیە دڵنیاییداوە لەوەی کە ئەو نوێنەرانە لە یاریی رابردووی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر تۆتنهام کە لەندەن ئەنجامدرا لە یاریگا ئامادەبوون و چاودێری ئەو یاریزانەیان کردووە.

دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی هەردوو یانە لەندەنیەکە ئەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزابکەن و ئامادەن 120 ملیۆن یۆرۆش لە گواستنەوەیدا خەرجبکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشنیش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج بەڵام یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوام فرۆشتنی ئەو هێرشبەرەی رەتکردووەتەوە.

ئەلڤارێز لەم وەرزەدا تا ئێستا بەشداری لە 43 یاریی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە و 17 گۆڵی تۆمارکردووە و هەشت ئەسیستی هەیە، لەگەڵ یانەکەشی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادایە.

خ . ک