PM:12:50:21/03/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماگوایەر هەست بە
دڵخۆشی دەکات لە مانچستەر یونایتد و نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
فابریزیۆ رۆمانۆی
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەواڵێکی نوێیدا بڵاویکردەوە کە هاری ماگوایەری بەرگریکاری
ئینگلیزی هەست بە دڵخۆشی دەکات لە یانەی مانچستەر یونایتد.
فابریزیۆ
نوسیویەتی، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردودا چەند گفتوگۆیەکی
لەگەڵ بەرپرسانی مانچستەر یونایتد ئەنجامداوە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی داهاتووی
بەرگریکارە ئینگلیزیەکە.
ئاشکراشیکردووە،
گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونی زۆر باشیان بەخۆوە بینیوە و هەردوولا گەیشتونەتە
رێککەوتنی کۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ یەک ساڵیتر و تا
هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی تریش، لە کاتێکدا
گرێبەستەکەی ئێستای لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.
دەشڵێت، هەرچەندە
ماگوایەر چەندین ئۆفەری پێشکەشکرابوو لەلایەن یانەکانی ئیتاڵیاوە بەڵام بە هیچیان
رازینەبووە و تەنها یەک ئامانجی هەبوو ئەویش مانەوە بوو لە ئۆڵد ترافۆرد.
ماگوایەر لە
2019ەوە یاریی بۆ مانچستەر یونایتد ئەنجامدەدات، 266 یاریی بۆ ئەو یانەیە کردووە و
17 گۆڵ و نۆ ئەسیستی هەیە، نازناوەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی کاراباوی
لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک