ئینیگۆ مارتینێز نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسر

PM:12:17:21/03/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینیگۆ مارتینێز نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسر و مووچەی ساڵانەکەشی دەبێتە 15 ملیۆن یۆرۆ.

ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئیسپانی لە هاوینی ساڵی باردوودا لە یانەی بەرشەلۆنەوە بە گرێبەستێکی یەک ساڵی و تا کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە پەیوەندی کرد بە یانەی نەسری سعودیەوە.

بە پێی رێککەوتنی لەگەڵ یانە سعودییەکە، ئەگەر ئەو یاریزانە بەشداری لە سەدا 80ی یارییەکانی یانەکەی کرد ئەوا بە بێ گەڕانەوە بۆ یەکتر گرێبەستەکەی بۆ یەک ساڵیتر نوێدەکرێتەوە.

رۆژنامەی ریازیەی سعودی ئاشکرایکردووە، بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانیەکەزۆر نزیکبووەتەوە بەشێوەیەک ئەگەر ئەو یاریزانە بەشداری تەنها سێ یارییتر بکات ئەوا دەستبەجی ئەو خاڵە دەکەوێت بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشیدا راستەوخۆ مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ زیاددەبیت کە ئەوەش پێشتر لە خاڵێکی رێککەوتنەکەی نێوانیاندا هەیە.

لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسر داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە پارێزگاری لە تواناکانی ئینیگۆ مارتینێز بکەن بەهۆی ئەوەی ئاستێکی نایابی هەیە و سوودی زۆری دەبێت بۆیان.

خ . ک