کاریک: بڕیارەکانی ناوبژیوان دادپەروەرانە نەبووە

AM:09:09:21/03/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاریک رایگەیاند بڕیارەکانی ناوبژیوان دادپەروەرانە نەبووە و نائومێدن بە یەکسانبوونەکەیان.

مایکل کاریکی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ بۆرنمۆس لە خولی ئینگلتەرا رایگەیاند، تێناگەن ناوبژیوان سەرقاڵی چیبوو، هەڵەی زۆری دەکرد.

کاریک دوپاتیکردەوە کە یانەکەیان شایستەی ئەوە بووە لێدانی سزایتری بۆ ئەژمار بکرێت ئەگەر حاڵەتی هاری ماگوایەر بەرامبەر ئیڤانیلسۆن لێدانی سزا بێت، ئەوا ئەوەی ترۆڤەر بەرامبەر ئاماد تراورێش هەمان شێوەیە.

دەشڵێت، هەست بە نائومێدی دەکەین بەهۆی ئەوەی نەمانتوانی یارییەکە ببەینەوە و سێ خاڵ بەدەستبهێنین لە کاتێکدا ئێمە باڵادەست بووین لە یاریگادا و دوو جاریش بە ئەنجام پێشکەوتین.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانەکانی بە باشترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ یارییەکە کردووە بەتایبەت لەو کاتانەی کە بە 10 یاریزانەوە یارییان دەکرد دوای کرانە دەرەوەی هاری ماگوایەر.

رونیشیکردەوە لە کۆتاییدا رازیبوون بە بەدەستهێنانی خاڵێک بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە شایستەی بردنەوە بوون، پێویستە لە یاریی داهاتوودا قەرەبووی ئەم یەکسانبوونە بکەینەوە.

خ . ک