ریاڵ مەدرید رایان ڤیتۆری دەوێت

AM:11:06:21/03/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بە بۆرنمۆس بدات لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی رایان ڤیتۆر تا بۆ جەندین ساڵیتر سوودی لێببینێت.

رایان ڤیتۆری ئەستێرەی لاوی 19 ساڵی بەرازیلی دوای ئەوەی پەیوەندی کرد بە یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزیەوە بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە و بووەتە جێگای گرنگی پێدان لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانج لە کاتێکدا پاریس سان جێرمان و چێڵسیش هەمان یاریزانیان دەوێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی فیچاجێس ئاشكرایکرد، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدیش ماوەیەکی زۆرە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی رایان ڤیتۆر دەکەن لەگەڵ یانەی بۆرنمۆس.

ئەو تۆڕە دوپاتیکردووەتەوە، یانەی شاهانە لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ئەستێرە لاوە بەرازیلیەکە ئامادەن بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بە بۆرنمۆس بدەن کە ئەو بڕەش مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

دەشڵێت، ئامانجی کارگێڕی ریاڵ مەدرید ئەوەیە کە رایان ڤیتۆر بگوازنەوە تا بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر سوود لە تواناکانی ببینن و دڵنیان هاوشێوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەبێتە ئەستێرەیەکی تۆپی پێ.

خ . ک