ریاڵ مەدرید گرێبەستی یاریزانێکیان نوێ دەکەنەوە

PM:09:21:20/03/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید و رۆدیگێر نزیکن لەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان نوێ بکەنەوە چونکە یانەکە پێویستی بەوەیە بەرگریکارێکی بە ئەزمونیان هەبێت.

پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە گرێبەستی ئەو یاریزانە درێژ بکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە رۆدیگێریش لە مێرێنگی دڵخۆشە هەربۆیە ئەگەر زۆرە رێککارەکانی نوێ کردنەوەی ماوەکەی کاتێکی زۆری نەوێت.

لەلایەکیترەوە هۆکاری هێشتنەوەی رۆدیگێر بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ریاڵ مەدرید وای دەبینن پێویستیان بە بەرگریکارێکی بە ئەزموونە.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 17 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی گۆڵێک تۆماربکات.