بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی فێران تۆرێس دەدات

PM:01:21:20/03/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی فێران تۆرێس دەدات لە هاوینی ئەمساڵدا ئەگەر ئەلڤارێز بگوازێتەوە.

پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانیا لە هەواڵێکی نوێیدا بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بیریان لەوە کردووەتەوە گۆڕانکاری لە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیاندا بکەن بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، یانە کەتەلۆنیەکە بەنیازن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری فێران تۆرێسی هێرشبەری ئیسپانی یانەکەیان ببن بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە.

رونیشیکردووەتەوە، لە یەک کاتدا بڕیاری فرۆشتنی فێران تۆرێس دەدرێت ئەگەر یانە کەتەلۆنیەکە سەرکەوتوو بێت لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی.

دەشڵێت، بەهای فێران تۆرێس لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 50 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابن تا بتوانن بڕە پارەیەکی باش لە فرۆشتنیدا بەدەستبهێنن.

نوسیویەتی، لە ئەگەری فرۆشتنی ئەو یاریزانە و گواستنەوەی ئەلڤارێز ئەوا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێدەکاتەوە تا وەک هێرشبەری یەدەگ بەکاریبهێنێت لە وەرزی داهاتوودا.

خ . ک