ڤالڤێردی کەی واز لە بلباو دەهێنێت؟

PM:08:42:20/03/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤاڵڤێردی راگەیاند لە کۆتایی وەرزدا واز لە ئەرکی راهێنەرایەتی ئەتلەتیک بلباو دەهێنێت.

ئیرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری بلباو لە نوێترین پێشهاتدا داهاتووی خۆی لەگەڵ تیپەکەی یەکلای کردەوە.

ڤاڵڤێردی ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی دەبێت لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو و پاشان واز لە ئەرکەکەی دەهێنێت.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە ماوەکانی رابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی تیپەکەی سەبارەت بەم بابەتە قسەی کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتن.

لەلایەکیترەوە ڤاڵڤێردی وێستەگەی داهاتووی کاری راهێنەرایەتی ئاشکرانەکرد بەڵام پێشبینی دەکرێت لەناوخۆی ئیسپانیا بمێنێتەوە.

ئینرنیسۆ ڤاڵڤێردی لە کاروانی راهێنەرایەتیدا سەرپەرشتی یانەکانی بەرشەلۆنە و ڤالەنسیا و ئۆلۆمپیاکۆس و ئیسپانیۆلی کردووە.