رۆناڵدۆ بانگێشتی پورتوگال کراوە؟

PM:08:02:20/03/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز لیستی یاریزانەکانی پورتوگالی بۆ دوو یاریی داهاتوو ئاشکراکردوو و رۆناڵدۆ بانگێشت نەکراوە.

وابڕیارە لە 29ی مانگ هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕووی مەکسیک ببێتەوە و لە یەکی مانگیش بەرامبەر بە ئەمریکا یاریی بکات هەربۆیە رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر لیستی کۆتایی یاریزانەکانی راگەیاند.

لە گرنگترین گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەکە برتین لە دیگۆ کۆستا و خۆسێ ساو و رائول سێلڤا.

بۆ هێڵی بەرگری هەریەکە لە ئەستێرە دیارەکانی وەک دالۆت و کانسیلۆ و نۆنۆ مێندێز و ریناتۆ ڤێگا بانگکراون.

هێڵی ناوەراستیش گرنگترین یاریزانەکان برتین لە رۆبن نیڤیش و ڤیتینیا و جواو نیڤێس و برۆنۆ فێرنادێز.

لە هێڵی هێرشبردنیش هەریەکە لە گرنگترین یاریزانەکانی وەک رافیال لیاو و گۆنزالۆ رامۆس و جواو فیلێکس و پیدرۆ نیتیۆ بانگکراون بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی ئەوەی بەتەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتە لە لیستەکەدا نییە.