نەیمار: گەورەترین خەونم بەدەستهێنانی مۆندیالە

PM:12:02:19/03/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار جەختیکردەوە گەورەترین خەونی بەدەستهێنانی مۆندیالە و کاروانی وەرزشی نزیکە لە کۆتاییهاتن.

نەیماردا سیلڤای بەڕازیلی، یاریزانی یانەی سانتۆس و پێشووی بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان وتی: کۆتایی کاروانەکەم نزیک بووەتەوە، پێدەچێت ئەمە دواین ساڵەکانی من بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی.

نەیمار وتیشی: بێگومان ئەوە دواین مۆندیالمە، ژیانی وەرزشیم خەریکە کۆتایی دێت، زۆر زیاتر ناخایەنێت، بە هاوڕێ و خێزانەکەم دەڵێم چێژ لە هەموو یارییەک وەربگرن.

نازانم ئایا هێشتا هێزی دەروونیم ماوە یان نا بۆ ئەوەی زیاتر لە نێو تۆپی پێدا بمێنمەوە، چونکە فشارێکی زۆرم لەسەرە، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بگەینە مۆندیال و لەگەڵ وڵاتەکەم نازناوەکە ببەمەوە، چونکە ئەوە گەورەترین خەونی منە لە منداڵییەوە.

نەیمار ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر قورسە وەک یاریزانێکهەمیشە لە لوتکە بیت، خەڵک وەک مرۆڤ سەیری ئێمە ناکەن، تەنها دەیانەوێت هەمیشە لە یاریگادا سەرکەوتوو بین.