PM:07:08:20/03/2026
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆماس توخێل لیستی یاریزانەکانی ئینگلتەرا بۆ دوو یاریی
داهاتوو ئاشکراکردوو و بێلینگهام و کەین بانگێشت کراون.
وابڕیارە لە 27ی مانگ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی
ئۆرۆگوای ببێتەوە و لە 31ی مانگیش بەرامبەر بە ژاپۆن یاریی بکات هەربۆیە تۆماس
توخێلی راهێنەر لیستی کۆتایی یاریزانەکانی راگەیاند.
لە لیستەکەدا گرنگترین گۆڵپارێزەکان برتین لە پیکفۆرد و
رامسدەیڵ و هێندرسۆن.
بۆ هێڵی بەرگری تۆماس توخێل ناوە دیارەکانی وەک ستۆنز و
گوێهی و ماگوایەر و هاڵ و لیڤرامینتۆی بانگێشت کردووە.
پێگەی ناوەراستیش گرنگترین یاریزانەکان برتین لە
بێلینگهام و رایس و پاڵمەر و وارتۆن.
هێڵی هێرشبردنیش ئەستیڕە دیارەکانی برتین لە گۆردۆن و هاری کەین و ئیزی و
راشفۆرد و ساکا.