PM:04:54:20/03/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن میوانداری یونیۆن بەرلین دەکات و لە خولی فەرەنسا پاریس یاریی هەیە.
سبەینێ لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئەڵمانیا و لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکدا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی یونیۆن بەرلین دەکات.
بایرن میونشن کە بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەڵمانیدایە ئامانجی ئەوەیە سێ خاڵی ئەم یارییە بەدەستبهێنێت تا پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمدا بەهێزتر بکات.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی هایدنهایم دەبێتەوە، دواتریش لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەک، بۆروسیا دۆرتمۆند میوانداری هامبۆرگ دەکات.
هەر سبەینێ بەڵام لە هەفتەی 27ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نیس دەبێتەوە.
پاریس لە پێشەنگی ریزبەندی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسادایە و دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە پێگەکەی بەهێزتر بکات و هەنگاوێکیتر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیکبێتەوە.
خ . ک