AM:09:06:19/03/2026
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی یانەپاڵەوانەکانی کۆنکاکاف ئینتەر میامی بەرامبەر ناشفیل یەکسانبوو بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی کرایە دەرەوە.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانەپاڵەوانەکانی کۆنکاکاف یانەی ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناشفیلی کرد.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی حەوت خولەک لیۆنێل مێسی بە شێوەیەکی نایاب گۆڵی یەکەمی ئینتەر میامی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یانەی میوان چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا، بەمەش گۆڵی یەکسانبوونیان لە خولەکی 74 لە رێگەی کریستیان ئیسپینوزا تۆمارکرد، تا کۆتاییش یارییەکە بەم ئەنجامە مایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ئینتەر میامی بە ئەنجامەی هەردوو یارییەکە کرایە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە، ناشفیلیش گەیشتە قۆناغی داهاتوو.