کاریک: ئامانجمان بردنەوەیە لە بۆرنمۆس

PM:12:50:20/03/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاریک دوپاتیکردەوە ئامانجیان بردنەوەیە لە بۆرنمۆس و دەیانەوێت هاندەران دڵخۆش بکەن.

مایکل کاریکی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد پێش یارییەکەیان بەرامبەر بۆرنمۆس رایگەیاند، لە یاریگای خۆت یاریی بکەیت یان لە دەرەوە تەنها گرنگ ئەنجامە.

کاریک وتی، ئێمە سەرنجمان لەسەر یەک یارییە و دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنێن، بە دڵنیاییەوە بۆرنمۆس یانەیەکی بەهێزە و ئەنجامی نایابی بەدەستهێناوە لەم وەرزەدا.

وتیشی، ئێمە لە یاریگای خۆماندا ئەنجامی نایابمان بەدەستهێناوە بەڵام دەمانەوێت لە دەرەوەش ئەو ئەنجامانەمان هەبێت، بە هەمان عەقڵیەتەوە دەچینە یاریگاوە و بۆچونی جیاوازمان نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، لیساندرۆ مارتینێز لە دوای پشووە نیودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ یارییکردن، ماتیس دی لێخت هەست بە ئازاری زۆر دەکات و مەزراوی ئامادەیە بۆ یارییکردن بەڵام ماسۆن ماونت بەتەواوی چاکنەبووەتەوە.

کاریک دەڵێت، کۆبی ماینمۆ ئاستێکی نایابی هەیە و کاتی زۆریشی لەبەردەمدایە بۆ باشتر بوون بەهۆی تەمەنە بچوکەکەیەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە سەر ریتمە نایابەکەی.

دەشڵێت، برونۆ فێرناندێز وەرزێکی خەیاڵی پێشکەش دەکات و لەنێو پاڵێوراواندایە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ، هیوادارم بیبینم کە ئەو خەڵاتە بەدەستدەهێنێت.

خ . ک