PM:12:26:20/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی
ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد رووبەڕووی بۆرنمۆس دەبێتەوە و لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی
یاریی هەیە.
یارییەکانی خولە
ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و ئەمشەو لە دەستپێکی هەفتەی 31ی خولی
ئینگلتەرا و لە کاتژمێر 11، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد
میوانداری یانەی بۆرنمۆس دەکات.
مان یونایتد
ئامانجی ئەوەیە لەسەر ئەنجامە نایابەکانی بەردەوام بێت و بە بردنەوەی ئەم یارییە
پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی بەهێزتر بکات و جیاوازیەکەی لەگەڵ مانچستەر
سیتی دووەمی ریزبەندی بۆ چوار خاڵ کەمبکاتەوە.
لە بەرامبەردا
بۆرنمۆس کە بە 41 خاڵ لە پلەی 10یەمی ریزبەندیدایە ئامانجی ئەوەیە سێ خاڵی ئەم
یارییە بەدەستبهێنێت تا لە پلەکانی دوای خۆی دووربکەوێتەوە و بچێتە پلەی هەشتەمی
ریزبەندی.
هەر ئەمشەو بەڵام
لە خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی کالیاری دەبێتەوە
و لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییە بە شێوەیەکی کاتی دەچێتە پلەی دووەمی ریزبەندی.
لە خولی ئیسپانیاش
هەردوو یانەی ڤیاڕیاڵ و ریاڵ سۆسیداد رووبەڕووی یەکدەبنەوە، لە خولی ئەڵمانیا
لایپزیگ میوانداری هۆفینهایم دەکات، لە خولی فەرەنساش لانس دەیەوێت بە بردنەوە لە
ئانجیە بگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر پێشەنگی ریزبەندی.
خ . ک