AM:11:15:20/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گاسپێرینی
دوپاتیکردەوە بەهۆی هەڵەی خۆیانەوە شکستیان هێناوە و دەبێت بیر لە یارییەکانی
داهاتوو بکەنەوە.
گاسپێرینی راهێنەری
یانەی رۆما دوای شکستەکەیان بەرامبەر بۆڵۆنیا و ماڵئاواییکردنیان لە یۆرۆپا لیگ
رایگەیاند، هەست بە نائومێدی دەکەن چونکە بەهۆی هەڵەی خۆیانەوە تووشی شکستبوون لە
یارییەکەدا.
گاسپێرینی وتی، ئەمپاڵەوانێتییە
بۆ ئێمە کۆتاییهات و پێویستە بیر لە یارییەکانی داهاتوومان بکەینەوە، نۆ یارییمان
لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا ماوە و کێبڕکێ دەکەین لەپێناو گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی
وەرزی داهاتوو.
وتیشی، ئێمە ئازار
دەچێژین بەهۆی لەدەستدانی تواناکانی دیبالا و دۆڤبیک و سۆلێ، بەڵام ئەوانە نابێت بکەینە
بیانوو بۆ ئەنجامەکانمان چونکە متمانەمان بە سەرجەم یاریزانەکانمان هەیە.
ئەو راهێنەرە
دەڵێت، هێڵی بەرگریمان رووبەڕووی فشاری زۆر بوونەوە ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە
هەڵە ئەنجامبدەن، یارییەکە زۆر نایاب بوو کە جوانییەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیای
پیشاندا.
دەشڵێت، ئێمە لەو
یارییە بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین چی بکەین لە یاریگادا و وە چ هەڵەیەکمان
ئەنجامداوە، پێویستە هاندەران پشتگیری یاریزانەکان بکەن لەو یارییانەی کە ماومانە.
خ . ک