AM:10:37:20/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رافینیا بە باشترین
یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکرا و ڤینیسیۆسیش لە پێکهاتەی باشتریندایە.
یەکێتی تۆپی پێی
ئەوروپا لە پێگەی فەرمی خۆی باشترینەکانی هەفتەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی
چامپیۆنز لیگی بڵاوکردەوە دوای گەیشتنی هەشت یانە بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
رافینیای ئەستێرەی
بەرازیلی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە باشترین یاریزانی هەفتەی پاڵەوانێتیەکە
دیاریکرا دوای بردنەوەی کێبڕکێکە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و دۆمینیک سۆبۆسلای و
ترینکاو.
رافینیا لە یارییەکەی
بەرشەلۆنە بەرامبەر نیوکاسڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستی کرد جگە لەوەش بووە
هۆکاری دروستبوونی لێدانێکی سزا بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.
جگە لەوەش باشترین
پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکرا بە شێوەیەک کە سافۆنۆڤ بە گۆڵپارێزی سەرەکی
دیاریکراوە، هەریەکە لە ئیبراهیما کۆناتێی لیڤەرپوڵ و ئیناسیۆ و ئاراوخۆی سپۆرتینگ
و ستانیچی بایرن میونشن لە هێڵی بەرگریدان.
سێ یاریزانیش لە
هێڵی ناوەڕاستدان کە ئەوانیش دۆمینیک سۆبۆسلای و دیکلان رایس و چاڤی سیمۆنزن، لە
هێڵی هێرشبردنیش ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رافینیا و ترینکاو دەبینرێن.
خ . ک