PM:03:29:18/03/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی و ریاڵ مەدرید و دوو یانەیتر گواستنەوەی تۆنالیان کردووەتە ئامانج و نیوکاسڵیش ترسی لێنیشتووە.
رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، مانەوەی ساندرۆ تۆنالی ئەستێرەی ئیتاڵی بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەی نیوکاسڵ یونایتد مسۆگەر نییە بەهۆی خواستی زۆر بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، چوار یانەی گەورەی ئەوروپا کە ئەوانیش ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد و چێڵسی ئینگلیزین چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن.
ئامەژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی نیوکاسڵ ترسیان لێنیشتووە کە تواناکانی ئەو یاریزانە لەدەستبدەن ئەگەر ئەو یانانە ئۆفەری گەورە پێشکەشی ئەستێرەکەیان بکەن لە هاوینی ئەمساڵدا.
نوسیویەتی، ئەو چوار یانەیە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بڕی 125 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە ئیتاڵیەکە خەرجبکەن بەمەبەستیبەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان.
لە کۆتاییدا دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی نیوکاسڵیش بەهیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نەکردووەتەوە و دەیانەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر نوێبکەنەوە.
خ . ک