PM:01:44:18/03/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی دوپاتیکردەوە یارییەکی باشیان ئەنجامداوە
و کۆمەڵی یاریزانی نایابی هەیە لە تیپەکەیدا.
لویس ئێنریکی، راهێنەری
یانەی پاریس سان جێرمان، دوای سەرکەوتنی تیپەکەی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز
لیگ و بردنەوە لە چێڵسی، خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی دەربڕی و رایگەیاند کە
جارێکی دیکە سەلماندیان تیپێکی ڕاستەقینەن و دەتوانن بە چەندین شێواز و تاکتیکی
جیاواز یاری بکەن.
ئێنریکی
ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکەوتنەکەیان شایستە بووە و توانیویانە بە تەواوی کۆنترۆڵی
یارییەکە بکەن، سەرەڕای ئەوەی ڕکابەرەکەیان فشاری دەکرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.
هەروەها بە سەرسامییەوە باسی لە ڕۆحیەتی بەرزی
یاریزانەکانی کرد و وتی: من یاریزانی ناوازەم هەیە، تەنانەت دوای تەواوبوونی
مەشقەکانیش لە ژووری جلگۆڕین و تەنیشت پاسی یانەکەش بەردەوامن لە یاریکردن.
سەبارەت بە پێکانەکانی جواو نێڤیش و برادلی
بارکۆلا، ئێنریکی دڵنیایی دا کە بارودۆخیان جێگەی نیگەرانی نییە و چاوەڕێی پشکنینە
پزیشکییەکان دەکەن، بەڵام پێناچێت پێکانەکانیان مەترسیدار بن.
لە
کۆتاییدا دووپاتی کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە پاڵنەرێکی مەعنەوی گەورەیە بۆ تیپەکە و
ئەوان بە باشی دەزانن دەیانەوێت بگەنە کوێ و توانای چییان هەیە لەم وەرزەدا.