یۆرۆپالیگ.. رۆما ماڵئاوایی کرد

AM:01:59:20/03/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپالیگ و لە یارییەکی پر گۆڵدا بۆڵۆنیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە رۆمای بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ رۆما لە یاریگای ئۆلۆمپیکۆ میوانداری لە بۆڵۆنیا کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لەخولەکی 22جۆناسان رۆی گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.

پاشان لە خولەکی 32ئێن دیگا ئەنجامەکە بۆ گورگەکان یەکسان کردەوە.

یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی دووی کاتی زیادکراو کاتێک بێرناردسکی توانی دووەم گۆڵ بۆ بۆڵۆنیا تۆماربکات و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی تیپی میوان کۆتایی هات.

لەنیوەی دووەمدا و لە خولەکی 58تۆماس کاسترۆ سێیەم گۆڵی بۆڵۆنیای تۆمارکرد و پاشان رۆما لە خولەکی 69 و 80 دوو گۆڵیان تۆمارکردوو و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.

سەرئەنجام کاتێکی یاسایی بە یەکسان بوون کۆتایی هات و ناوبژیوان پەنایبردەبەر دوو تایمی زیادکراو  و لەخولەکی 111یش بۆڵۆنیا لەرێگەی کامپیاگی توانیان گۆڵی چوارەم تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لەبەرژەوەندی بۆڵۆنیا کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و رۆماش ماڵئاوایی کرد.