AM:11:56:20/03/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد 75
ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی گیمارێش خەرجدەکات و ریاڵ مەدریدیش هەمان یاریزانی
دەوێت.
پێگەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە،
بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گفتوگۆکانیان لەگەڵ برونۆ گیمارێشی
ئەستیرەی بەرازیلی یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەستپێکردووە.
پێگەکە
رایگەیاندووە، ئامانجی شەیتانە سوورەکان ئەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینی ئەمساڵدا ئەو
یاریزانە بگوازنەوە پێکهاتەی یانەکەیان تا بیکەنە شوێنگرەوەی کاسیمیرۆ کە رۆیشتنی
لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیەندراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
کارگێڕی مانچستەر یونایتد ئۆفەرێکیان بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە تا
پێشکەشی نیوکاسڵی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان لە هاوینی ئەمساڵدا.
دەشڵێت، کێشەیەک بۆ
مان یونایتد دروستبووە ئەویش گرنگی پێدانی یانەی ریاڵ مەدریدە بە هەمان یاریزان و فلۆرینتینۆ
پێرێز سەرسامە بە تواناکانی ئەو یاریزانە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی.
دوپاتیکردووەتەوە
کە یانەی شاهانە ئەرکیان قورسە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە بەرازیلیەکە بەهۆی
ئەوەی کە گیمارێش حەزی بە یارییکردنە لە پریمەر لیگ و دەیەوێت لەو خولە بمێنێتەوە.
خ . ک