PM:12:30:18/03/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەرەڕای ئەوەی پێکانی هەیە رۆناڵدۆ کێبڕکێ لەگەڵ
کات دەکات بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی بەرامبەر مەکسیک.
هەموو چاوەکان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی
دۆستانەی چاوەڕوانکراون لە نێوان هەڵبژاردەی پورتوگال و مەکسیک، کە بڕیارە لە
یاریگای ئەفسانەیی ئەزتیکا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەشداریی کرستیانۆ رۆناڵدۆ لەم
یارییەدا بووەتە جێی گومان.
دۆن کە خەونی هاندەرانی مەکسیکە لەسەر خاکی
خۆیان بیبینن، بەهۆی پێکانێک کە کۆتایی مانگی شوبات لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی
تووشی بوو، هێشتا بە تەواوی چاکنەبووەتەوە.
هەرچەندە لە سەرەتادا وا دەردەکەوت پێکانەکەی
سووک بێت، بەڵام پشکنینە وردەکان دەریانخستووە کە بابەتەکە کەمێک ئاڵۆزە،سەرەڕای ئەمەش، رۆژنامەی مارکا ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی گرێبەستێکی نێوان رۆناڵدۆ
و یەکێتیی تۆپی پێی پورتوگال، ئەفسانەکە پابەندە بە بەشداریکردن لە یارییە
نێودەوڵەتییەکانی فیفا، هەر بۆیە ئەستێرە پورتوگالییەکە کێبڕکێی کات دەکات بۆ
ئەوەی تەنانەت بۆ چەند خولەکێکیش بێت لەو یاریگا مێژووییەدا دەربکەوێت کە
ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی داهاتوو.
دەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئەزتیکا دەبێتە
یەکەمین و مێژووییترین ئامادەبوونی ئەو یاریزانە لەسەر خاکی مەکسیک،
چاوەڕێدەکرێتیش لەئەگەری چوونی ئەو یاریزانە بۆ وڵاتەکە ژمارەیەکی خەیاڵی هاندەر
ئامادەی یارییەکە بکەن.