ململانێی مەدرید و میلان گەرم دەبێت لەسەر پاز

PM:11:42:17/03/2026

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ململانێی مەدرید و میلان گەرم دەبێت و زانێتی دەیەوێت پلانەکەی ریاڵ مەدرید بۆ نیکۆ پاز تێک بدات.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە کە گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو لە داهاتووی نیکۆ پاز، ئەستێرەی لاوی یانەی کۆمۆ روویداوە، دوای ئەوەی یانەی ئینتەر میلان بە شێوەیەکی کتووپڕ چووەتە ناو هێڵی دانوستانەکان.

بەپێی رۆژنامەیئاس، خافێر زانێتی، جێگری سەرۆکی یانەی ئینتەر میلان، لە ناو چێشتخانە تایبەتەکەی خۆی لە شاری میلان، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەم بەهرەمەندە ئەرجەنتینییە و باوکی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی قەناعەتی پێ بهێنێت پەیوەندی بە یانەی نێراتزۆرییەوە بکات.

ئەم جووڵەیەی ئینتەر میلان لە کاتێکی هەستیاردایە، چونکە یانەی ریاڵ مەدرید پلانی داناوە لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا مەرجی کڕینەوەی گرێبەستەکەی کارا بکات، کە تەنها دە ملیۆن یۆرۆیە.

سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی زانێتی بۆ بەکارهێنانی پەیوەندییە نەتەوەییەکەی لەگەڵ هاونیشتمانە ئەرجەنتینییەکەی، بەڵام راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی شاهانە پێداگرە لەسەر گەڕاندنەوەی یاریزانەکە و خودی نیکۆ پازیش ئارەزووی گەڕانەوە بۆ مەدرید دەکات.