PM:09:15:17/03/2026
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە فەلسەفەی خۆی هەیە و
ڕەنگە یانەکەش دوا وێستگەی کاروانی وەرزشی ئەو بێت.
هانسی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بەرشەلۆنە، پێش
رووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ یونایتد لە چامپیۆنز لیگ، جەختی لەسەر پێویستی
پێشکەشکردنی یارییەکی نموونەیی کردەوە.
فلیک ئاماژەی بەوە کرد کە رکابەرەکەیان لە ڕووی
جەستەییەوە زۆر بەهێزن و لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا خێران، بۆیە پێویستە یاریزانەکانی
بە متمانەیەکی زۆرەوە یاری بکەن و سوود لەو بۆشاییانە وەربگرن کە دروست دەبن.
سەبارەت بە داهاتووی خۆی و نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی، فلیک رایگەیاند کە ئێستا کاتی قسەکردن نییە لەو بارەیەوە و هەموو
تەرکیزی لەسەر یارییەکەیە، بەڵام وتی: من لێرە زۆر دڵخۆشم، ڕەنگە بەرشەلۆنە دوا
یانە و دوا کار بێت لە ژیانی وەرزشی مندا.
هەروەها
باسی لە سەردانەکەی خوان لاپۆرتا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پەیامی سەرۆک هەمیشە
جەختکردنەوەیە لەسەر فەلسەفەی یانەکە و رێبازی کرۆیڤ، کە تەنها بردنەوە گرنگ نییە،
بەڵکو شێوازی بردنەوەکە و رۆحیەتی تیمەکە لە هەموو شتێک گرنگترە.
راهێنەرەکە باسی لەوە کرد کە لامین یامال یاریزانێکە
دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و بۆ یارییەکە ئامادەیە و بەشداردەبێت بەرامبەر
نیوکاسڵ.