سبەینێ چوار یاریی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدەدرێن

PM:06:00:17/03/2026

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە میوانداری نیوکاسڵ دەکات و لیڤەرپوڵ رووبەڕووی گەڵەتەسەرای دەبێتەوە.

یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی هەیە و سبەینێ لە کاتژمێر هەشت و 45 خولەکدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دەکات.

بەرشەلۆنە کە لە یاریی رابردوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە یەکسانبوون کۆتایی پێهێنا، ئامانجی ئەوەیە لەم یارییەدا بە پشتبەستن بە یاریگا و هاندەرەکانی بردنەوە بەدەستبهێنیت و بگاتە قۆناغی داهاتوو.

لە بەرامبەردا، نیوکاسڵ کە یەکێکە لە یانە باشەکانی پریمەر لیگ دەیەوێت بردنەوە بەسەر یانە کەتەلۆنیەکە بەدەستبهێنیت و بگات بە چارەکی کۆتایی لە کاتێکدا لە ئەگەری یەکسانبوون ئەوا ئەو یارییە دەچێتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی گەڵەتەسەرای تورکی دەکات و دەیەوێت تۆڵەی یاریی چوون بکاتەوە کە بە گۆڵێک دۆڕابوو.

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیش لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە، بایرن میونشنیش کە تا رادەیەکی زۆر گەیشتووەتە قۆناغی داهاتوو لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەتڵانتا دەکات.
خ . ک