PM:05:36:17/03/2026
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
حەکیمی ئارەزووی
ئەوە دەکات بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید و ئەو یانەیەش چاودێری بارودۆخی دەکەن.
تۆڕی فیچاجێس لە
هەواڵێکی نوێدا بڵاویکردەوە کە ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی ئارەزووی ئەوە
دەکات کە جارێکیتر بگەڕێتەور ریاڵ مەدرید و درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.
تۆڕەکە
رایگەیاندووە، بەرگریکارە مەغریبیەکە پێیوایە سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی
سەرجەم ئامانجەکانی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لەبەرئەوە بیری لە رۆیشتن
کردووەتەوە.
ئاشكرایکردووە کە
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەزانن کە حەکیمی دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەیان و ئەوانیش
بەردەوام چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن لەگەڵ یانەکەیادا.
رونیشیکردووەتەوە،
تەنانەت ئەستێرە مەغریبیەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بەشێکی مووچەکەی کەمبکاتەوە
لەپێناو ئەوەی جارێکیتر درێسی یانەی شاهانە بپۆشێتەوە.
حەکیمی پێشتر لە
ئەکادیمیای یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بە یاریی کردووە و 17 یارییشی بە درێسی تیپی
یەکەمی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە، لە ساڵی 2018 چووە دۆرتمۆند و دواتریش پەیوەندی
بە ئینتەر میلانەوە کرد، دوای یەک ساڵ بەرامبەر بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی
پاریس سان جێرمانی فەرەنسی.
خ . ک