ئەلڤارێز داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە

PM:04:39:17/03/2026

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلڤارێز دوپاتیکردەوە گرنگی بە دەنگۆکان لەسەر داهاتووی نادات و وای دەبینێت لە ساڵی 2035 کاپتنی ئەتلەتیکۆ بێت.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام ابسیان لەوە کردووە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرنگیەکی زۆر بە گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز دەدات لە کاتێکدا یانەی لیڤەرپوڵیش هەمان یاریزانی کردووەتە ئامانج.

لە نوێترین پێشهاتدا، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، راستگۆیانە هەموو شتێک دەڵێت ئەو جۆرە هەواڵانە تەنها دەنگۆی سۆشیاڵ میدیان و تا ئێستای هیچی لەسەر نازانێت.

ئەلڤارێز دەڵێت، نازانم وەرزی داهاتوو چی روودەدات چونکە لە تۆپی پێدا هەموو ئەگەرێک دەکرێت روبدات، لە ئەتلەتیکۆ مەدرید هەستێکی باشم هەیە و وەک تیپێک زۆر دڵخۆشین، دەمانەوێت کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکەین.

دەشڵێت، لە ساڵی 2035 تەمەنم دەبێتە 35 ساڵ و لەو کاتەدا ئەزمونی زیاترم دەبێت و خۆم بە کاپتنی ئەو کاتەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبینم هاوشێوەی ئەنتوان گریزمان و یان ئۆبلاک و کۆکی.

ئەلڤارێز تا ئێستا 99 یاریی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە و خاوەنی 45 گۆڵ و 15 ئەسیستە، گرێبەستەکەی لە ساڵی 2030 لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە کۆتاییدێت و نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەدا 90 ملیۆن یۆرۆیە.

خ . ک