PM:02:37:17/03/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا و بێرناردۆ سێلڤا و رۆدری لە کۆتایی وەرز مانچستەر
سیتی بەجێدەهێڵن بەڵام هالاند لە تیپەکە دەمێنێتەوە.
وابڕیارە لە کۆتایی وەرزدا گۆرانکاری بەرچاو لە مانچستەر
سیتی ئەنجام بدرێت لە پێناو دووبارە خۆ رێکخستنەوەی تیپەکە.
ئێل ناسیۆناڵ ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەریەکە لە پیپ
گواردیۆلای راهێنەری و بێرناردۆ سێلڤا و رۆدری هێرناندێزی یاریزانانی هێڵی
ناوەراست وابڕیارە ئەم وەرزە کۆتا وەرزییان بێت بەدرێسی ستیزن یاریی بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە
ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی چێڵسی جێگای پیپ گواردیۆلای ئیسپانی
دەگرێتەوە.
لەلایەکیترەوە وابڕیارە ئیرلینگ هالاندی نەرویجی لە
تیپەکەیەدا بمێنێتەوە و لە ژێر سەرپەڕشتی راهێنەری نوێدا هەوڵی بەدەست هێنانی
نازناوە بەکۆمەڵ و تاکەکەسییەکان بدات.