چێڵسی سزایەکی قورس درا

AM:11:15:17/03/2026

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی پێشلکاری لە لایەنی دارایی پریمەرلیگ سزای 10 ملیۆن پاوەند چێڵسی و سرکردنیان بەوەی ناتوانن لە مێرکاتۆی داهاتوو هیچ گرێبەستێک بکەن راگەیاند.

لیژنەی یاسایی خولی ئینگلتەرا راگەیاندرواێکی لەسەر یانەی چێڵسی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە بلوز لە ماوەی ساڵانی 2011 بۆ 2018 پێشێلکاری دارایی لە خولەکەیان ئەنجامداوە و زیاد لە بری پێویست پارەیان خەرج کردووە.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە چێڵسی بۆماوەی مێرکاتۆیەک ناتوانن هیچ یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان و لەهەمان کاتیشدا سزای 10 ملیۆن پاوەندیشیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەم سزایانە کاریگەری گەورە لەسەر ئاستی تیپەکە دروست دەکات، چونکە وابڕیاربوو لە هاوینی داهاتوو دووبارە تیپەکە رێکبخەنەوە چاکسازی لەسەرجەم پێگەکان ئەنجام بدەن، بەسەرکردایەتی لیام رۆسینێر بگەرێنەوە سەر رێچکەی بەدەست هێنانی نازناوەکان.