فلێک تاکەی لەبەرشەلۆنە دەمێنێتەوە؟

PM:09:52:16/03/2026

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش ئەوەی لاپۆرتا بووە سەرۆکی بەرشەلۆنە هانسی فلێک بڕیاریداوە گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 نوێ بکاتەوە.

سەرکەوتنی خوان لاپۆرتا لە دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکی بەرشەلۆنە وایکردووە کە ئەو کەسانەی لەگەڵیدا دڵخۆشن بڕیاری مانەوە بدەن.

رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە هانسی فلێک ئێستا ئامادەیە واژۆ لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بکات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە نزیکترین کاتدا فلێک و بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 نوێ دەکەنەوە.

لەلایەکیترەوە مانەوەی فلێک دەبێتە هۆکاری ئەوەی چاکسازی لە بلەوگرانا رووبدات و ئەستێڕەکانی جیهانی تۆپی پێ بە ئاسانی بە ئۆفەرەکانی بارسا رازی ببن، چونکە دەزانن بوونی ئەو راهێنەرە وادەکات بەرزترین ئاست پێشکەش بکەن.

هانسی فلێک سەرپەرشتی 104 یاریی یانە کەتەلۆنییەکەی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 78 یارییان بباتەوە.