PM:09:14:16/03/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز ئۆفەرێکی 160 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئۆلیسی لە بایرن میونشن ئامادەکردووە.
فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجێتی گۆرانکاری بەرچاو لە تیپەکەیاندا ئەنجام بدات هەربۆیە کڕینی چەند بژاردەیەکی کردووەتەوە ئامانج.
رۆژنامەی بێڵد ئاماژەی بەوەکردووە کە پێرێز ئۆفەرێکی 160 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی مایکل ئۆلیسی لە بایرن میونشن تەرخان کردووە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە سەرۆکەکەی ریاڵ مەدرید زۆر سەرسامی ئەو هێرشبەرە و لەپێناو کڕینی هەموو هەوڵێک دەدات.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئۆلیسی یەکێکە لە چەکە کاریگەرەکانی بایرن میونشن هەربۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیەش لە پێناو هێشتنەوەی هەموو هەوڵێک دەدەن.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 93 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 35 گۆڵ و 50 ئەسیست تۆماربکات.