دوو یانەی تورکی هەوڵی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی دەدەن

PM:06:11:16/03/2026

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو یانەی تورکی هەوڵی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی دەدەن و مووچەیەکی خەیاڵیش بۆ یاریزانەکە ئامادەکراوە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سپۆرتۆڤی، یانەی بێشیکتاشی تورکی ئۆفەرێکی سەرەتایی پێشکەشی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کردووە کە پاداشتی واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەگاتە دە ملیۆن یۆرۆ لە حاڵەتی گواستنەوەی بە شێوەی ئازاد، جگە لەوەی مووچەیەکی ساڵانەی خاوێنی بە بڕی بیست ملیۆن یۆرۆ بۆ دیاری کردووە لە گرێبەستێکدا کە بۆ ماوەی دوو وەرز بەردەوام دەبێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا یانەی فەنەرباخچەش گرنگی بە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە دەدات و ئەم ئۆفەرە گەورانەی یانە تورکییەکان دەوروبەری یاریزانەکەی تووشی سەرسوڕمان کردووە، بە جۆرێک کە بەڕێوبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی ئۆفەرەکانیان بە هەند وەرگرتووە.

جیالە یانە تورکییەکان پێشتر ناوی ئەم ئەستێرە 37 ساڵانەی بەرشەلۆنە بە خولی سعودیە و ئەمریکا و چەند یانەیەکی ئەوروپیشەوە بەستراوەتەوە، میدیاکانی ئیسپانیش کۆکن لەسەر ئەوەی ئەم وەرزە کۆتا وەرزی دەبێت لەگەڵ یانەکەی کەتەلۆنیا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و دابەزینی ئاستییەوە.