PM:04:08:16/03/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە براونی بەهرەمەندی لاوی فرانکفۆرتی کردووەتە ئامانج بۆ بەهێزکردنی باڵی بەرگری.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەی دوو وەرزە بەدەست کێشەکانی باڵی بەرگریەوە دەناڵێنێت بەتایبەت لەو کاتانەدا کە هەریەکە لە جولێس کۆندی و ئەلیخاندرۆ باڵدی تووشی پێکان دەبن.
پێگەی فیچاجێس رایگەیاندووە، نوێنەرەکانی یانەی بەرشەلۆنە کە لە وڵاتی ئەڵمانیان ماوەی چەند هەفتەیەکە چاودێری یەکێک لە یاریزانە لاوەکانی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت دەکەن.
ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، ئامانجی یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەیە کە بۆ وەرزی داهاتوو ناتانێل براونی بەرگریکاری باڵی چەپی یانە ئەڵمانیەکە بگوازێتەوە تا بیکاتە یەدەگی باڵدی.
فیچاجێس باسی لەوە کردووە، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە و تەواوی دەستەی هونەری پێیانوایە کە شێوازی یارییکردنی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیان دەگونجێت و سوودی زۆری لێدەبینن.
براونی 22 ساڵ لەم وەرزەدا سێ گۆڵی بۆ فرانکفۆرت تۆمارکردووە و شەش ئەسیستی هەیە لە 34 یاریی یانەکەیدا ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە چاوەڕێی داهاتوویەکی نایابی لێبکرێت.
خ . ک