AM:10:47:16/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلێگری دوپاتیکردەوە
دەبێت کارەکانیان رێکبخەنەوە و بە تەرکیزەوە بمێننەوە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکەیان
کە سەرکەوتنە بۆ چامپیۆنز لیگ.
دوای شکستیان بەرامبەر
لازیۆ، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری ئەی سی میلان رایگەیاند، دەیانزانی
ئەم یارییە سەختە، بەتایبەت لەگەڵ گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگا کە بۆ لازیۆ زۆر
گرنگ بوو.
ئەلێگری وتیشی: ئەوەی
ئێستا دەبێت بیکەین، ڕێکخستنەوەی کارەکانمانە، دوای بردنەوە لە ئینتەر، خەڵکی باسی
نازناوی خولیان دەکرد، بەڵام دەبێت واقیعی بین و دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە
ئامانجی سەرەکیمان گەیشتنە بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
هەموو یاریزانەکان ویستی بردنەوەیان هەبوو، پێش هەر شتێکیش دەیانویست
لە ڕکابەرەکانیان دووربکەونەوە، چونکە ئێستا تەنها حەوت خاڵ لە یۆڤانتۆسەوە دوورین،
وەرزەکە هێشتا درێژە، دەبێت بە تەرکیزەوە بمێنینەوە.
سەبارەت بە تووڕەبوونی
لیاویش وتی: رافاێل دوو هەلی ئاسانی لەدەستدا کە دەکرا باشتر مامەڵەی لەگەڵ
بکردایە، ئەوە هۆکاری توڕەبوونەکەی بوو کاتێک گۆڕانکاری پێکرا، واتە تەنیا پەیوەندی
بە نێو یاریگاوە هەبوو.