AM:12:35:16/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بەڕازیل سانتۆس و کۆرێنتیانز لە کلاسیکۆیەکی بەهێزدا خاڵەکانیان دابەشکرد.
لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی بەڕازیل، یانەی سانتۆس لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کۆرێنتیانزی کرد.
تایمی یەکەم، بە گەرموگوڕییەکی زۆرەوە دەستیپێکرد؛ هەرچەندە سانتۆس خاوەن یاریگا بوو، بەڵام یانەی میوان دەسپێشەری کرد و لە خولەکی 18دا دێپای توانی گۆڵی یەکەم بۆ کۆرێنتیانز تۆمار بکات، خۆشییەکەی یانەی میوان زۆری نەخایاند، چونکە تەنها چوار خولەک دواتر و لە خولەکی 22دا، گابریێل بە ئەسیستێکی نەیمار توانی ئەنجامەکە بۆ سانتۆس یەکسان بکاتەوە و نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، هەردوو تیپ هەوڵی زۆریان دا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، بەڵام هێرشەکان بێبەرهەم بوون و پارێزگاری لە ئەنجامی یەکسانبوون کرا تا فیکەی کۆتایی.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوونی گۆڵێک کۆتایی هات، بەم ئەنجامە، یانەی سانتۆس کۆی خاڵەکانی بوو بە شەش خاڵ و لە پلەی 13یەمی ڕیزبەندی مایەوە، لە بەرامبەردا کۆرێنتیانز خاڵەکانی گەیاندە هەشت خاڵ و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی جێگیر بوو.