خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی بەبێ مێسی دوو خاڵی لەدەستدا

AM:11:00:15/03/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بەبێ مێسی دوو خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر چارلۆت کەوتە داوی یەکسانبوون.

لە یارییەکەی هەفتەی چوارەمی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی چارلۆت بووەوە.

تایمی یەکەم، ئینتەر میامی سەرەڕای ئەوەی بەبێ سەرکردەکەی یاریی دەکرد، چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی خاوەن ماڵ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

تایمی دووەم، هەردوولا چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا، یارییەکەش بە هەمان ریتم و باڵادەستی ئینتەر میامی درێژەی کێشا، بەڵام تۆمارکردنی گۆڵ نەبینرا، لە کۆتا خولەکەکانیش خافێر ماسکیرانۆی راهێنەری میامی بەهۆی نارەزایی بەرامبەر بڕیاری ناوبژیوان بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە خاوێنی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ئینتەر یامی لە پلەی سێیەمە بە حەوت خاڵ و چارلۆت شەشەمە بە پێنج خاڵ.