AM:01:14:15/03/2026
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر ئێلچی بەدەستهێنا و بە
کاتی خۆی لە بەرشەلۆنە نزیککردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید
لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئێلچێی کرد.
تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکی
29 رودیگێر گۆڵێک و لە خولەکی 44 ڤاڵڤێردی گۆڵێکی نایابی دیکەی تۆمارکرد و نیوەی
یەکەمیان لە سودی خۆیان بە کۆتا هێنا.
لە تایمی دووەم،
ریال مەدرید چەندین یاریزانی لاوی هێنایە نێو یاریگا لە خولەکی 66 هاوسن گۆڵی
سیێەمیشی تۆمارکرد، ئەگەر چی ئێلچێ لە خولەکی 85 کەمکردەوە، بەڵام لە خولەکی 89
ئاردا گولەر بە گۆڵێکی مێژووی و نایاب وەڵامی دانەوە.
سەرەنجام یارییەکە لە
سودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات و بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ بە کاتی جیاوازی خاڵەکانی
لەگەڵ بەرشەلۆنە کەمکردەوە بۆ یەک خاڵ.